لەنێوچوونی گەورەترین تونێلێکی تەقینەوەی داعش لەباکووری ئێراق
هێزەکانی بەسیجی جەماوەری عێراق(حەشدی شەعبی) گەورەترین تونێلی ماددەی تەقەمەنی هۆکارانی داعش لە باشووری "مووسڵ"،باکووری ئەم وڵاتە،ناسکردووەو لەناوییان بردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی سومەریە نیوز، تونێلی لەناوچووی ترۆریستانی داعش کە لە دوورگەی"ئەلحەزەر" لە باشووری رۆژئاوای موسل دایە،٣ هەزار تەن کەرەستەکانی تایبەت بە بۆمبنانەوە،١٠٠ نارنجۆک، ١٣ پشتوێنی تەقینەوەیی و ٣٠ مووشەک بووە.
حەشدی شەعبی عێراق لە ٢ـی ژەنڤییە هەڵمەتی پاکتاوکردنیی هۆکارانی تاقمی ترۆریستی داعش لە "مووسڵ"ـیان دەستپیکردووە و رۆژی ڕابردوو(شەممە)ـیش باسییان کە دەستپیکرانیی قۆناخی سێهەمیی ئەم ئۆپەراسیۆنە کرد بە ناو و نیشانی "عەلی وەلی ئەڵڵا"لەناوچەی "ئەلحەزەر"دا.
حەشدی شەعبی ئامانجی ئەم هەڵمەتەی بەهێزکردنەوەی ئاسایشت و پاوەجێی ناوچەکە و پێشگرتن لە دەرفەتی چێکردنەوەی تاقمە ترۆریستییەکان ڕاگەیاندووە.
سەرەڕای شکستی تاقمی ترۆریستی داعش لە عێراق،هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ترۆریستییە لەناوچە جۆر بە جۆرەکانیی ئەم وڵاتە دان و بەشێوەی ناوبەناو پەلاماری ترۆریستی ئەنجام ئەدەن.