کانونی دوھەم 19, 2020 17:23 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی سەرکردەی ڕەشە تاقمی ترۆریستی داعش لە فولووجە

سەرچاوە ئاسایشتییە عێراقییەکان باسیان لە قۆڵبەست کرانیی سەرکردەی تاقمی ترۆریستی داعش کرد لە شاری فەلووجە سەربە ستانی ئەنبار.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، هێزە ئاسایشتییە کانی عێراق توانیان لە درێژەی هەڵمەتی پێو شوێنگرتن و دەستگیری ئەندامان و سەرکردەکانیی داعش لە ستانی ئەنبار،بەرپرسی ئاسایشتی ئەم گرووپە ترۆریستییە لە فەلووجە قۆڵبەست بکەن.  هێزە ئاسایشتییەکانی عێراق رۆژی ڕابردوو (شەممە)یش باسیان لە دەستگیری "نەزار ئەلنەعمە" بەرپرسی بەسی ئاسایشتی داعش لە ستانی نەینەوا کرد. بەرلەمەیش هێزە ئاسایشتییەکانی عێراقی"شەفا ئەلنەعمە" برای "نەزار ئەلنەعمە" یان لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ دەستگیر کردبوو.

"شەفا ئەلنەعمە" لە سەرکردەکانیی داعش و بەرپرسی دەرکردنی فەتواکانی هاوپێوەند بە لە سێدارە درانی ژماریک لە زانایانی ئایینی و گەورە پیاوانی دینی عێراقە.

ئەم سەرکردەی تاقمی ترۆریستی داعش هەروەها تۆمەتبارە بە بەشداری لە تەقینەوەی مزگەوتی یونێس ئەلنەبی مووسڵ لە سەرەتاکانیی زاڵبوونی داعس بەسەر ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٤ دا.

سەرپەیڤ