گیرانی ئەندامانی داعش لە موسڵ
کانونی دوھەم 21, 2020 14:52 Asia/Tehran
هێزە ئەمنییەکانی ئێراق توانیان ژمارێک تیرۆریستی سەر بە گرووپی داعش لە شاری موسڵ هەڵکەوتوو لە باکووری ئەم وڵاتە بگرن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی سومریە نیوز؛ هێزە ئەمنییەکانی ئێراق هەروەها توانیان بەرپرسی ئیداری و دراوی دام و دەزگەی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی " جزیرە الخالدیە" هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە قۆڵبەست بکەن.
هێزە ئێراقییەکان لە ماوەیەک لەمەوبەرەوە ئۆپەراسیۆنێکی دژە تیرۆریستیی بەربڵاویان دژ بە پاشماوەکانی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دەست پێ کردووە.
هەروەها "خالید مەحنا" وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئێراق ڕایگەیاند باروودۆخی ئاسایشیی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی وڵات لە کۆنترۆڵدایە و هیچ ڕێگا و شەقامێک لە ئێراق لە لایەن ناڕازییانەوە دانەخراوە.