نیسان 05, 2020 20:21 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانی فەتح: ئامانجی ئەمریکا لە سەقامگیر بوونی پاتریۆت  لە عێراق پشتگری لەئاسایشتی ڕژیمی زایۆنییە

پارلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لەپەرلەمانی عێراق بە ڕەخنە گرتن لە سەقامگیربوونی سیستێمی پاتریۆتی ئەمریکا لە عێراق، ڕایگەیاند ئامانجی ڤاشنگتۆن،پشتگری لە ئاسایشتی ڕژیمی زایۆنییە.

"موحەممەد ئەلبەلداوی" نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لەپەرلەمانی عێراق گوتی ئامانجی ئەمریکا لە سەقامگیرکردنی سیستێمی پاتریۆت لە عێراق، هیچ پێوەندییەکی نییە لەگەڵ بانگەشەکانی ڤاشنگتۆن لەبارەی پشتگری لە هێزەکانی لە وڵاتی ئێمە دا.

 ئەو گوتیشی سەقامگیربوونی ئەم سیستێمە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەت و بە پێچەوانەی پەسەدن کراوەکانیی پەرلەمانی عێراقە لەبارەی وەدەرنانی سەربازییە ئەمریکاییەکان لە خاکی ئەم وڵاتە.

ئەمریکا حەوتەی ڕابردوو سیستێمی بەرەڤانی مووشەکی پاتریۆتی لە پیگەی سەربازی خۆی لە هەولێر و پێگەی عەین ئەسەد لە ستانی ئەنباری عێراق دا سەقامگیر کردووە.

هەواڵێکی تر لە عێراق باس لەوە دەکات، فەرماندەری سوپای عێراق لەبەغدا لە دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنی ڕاوەدوونان و لەنا بردنیی هۆکارانی تاقمی ترۆریستی "داعش" لە باکووری بەغدا دەکات.

فەرمانگەی ئیتلاعاتی سەربازی عێراقیش شەوی یەکشەممە باسی لە قۆڵبەستکرانیی شانەیەکی نووستووی داعش بریتی لە چوار ئەندام بە سەرۆکایەتی ترۆریستی ناسرا بە "ئەبوو جەهەننەم" لە ستانی "نەینەوا دا کرد.

سەرپەیڤ