درێژکرانەوەی ماوەی یاسای قەدەغەی هاتوۆ چۆ لە ئێراق تا دەسپێکی مانگی ڕەمەزان
کاناڵی ئەلعێراقیەی ئێراق شەوی پێنجشەمە باسی کرد لە درێژکرانەوەی یاسای قەدەغەی هاتو چۆی لە ئێراق تا دەسپێکی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان 25 ئاڤریل بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوەی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کورونا لەو وڵاتە
بنکەی کونتڕۆڵ کردنی ڤایرۆسی کورونا لە ئێراق لە 17 مارسەوە یاسای قەدەغەی هاتوو چۆی بە مەبەستی بەرگرتن لە تەشانای زۆرتری ڤایرۆسی کۆرونا لەو وڵاتە ڕاگەیاند و تا ئێستا چەن جار ماوەکەی درێژ کردووەتەوە. بە پێی دوایین ئامار تا ئێستا 1415 کەس لە ئێراق تووشی ڤایرۆسی کورونا هاتوون کە لەو ژۆمارەیە 79 کەس گیانی خۆیانیان لە دەس دا . بە پێی دوایین ئامار تا ئێستا زیاتر لە 2 ملوێن و 72 هەزار کەس لە جیهان تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتوون کە لەوژوماریە نزیکەی 508 هەزار کەس چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیانم بە جێی هێشتووە . لانیکەم 133 هەزار کەس گیانی خۆِیان لە دەس داوە .