جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی لە عێراق دا قۆڵبەست کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i381229-جێگرەوەی_ئەبوبەکر_بەغدادی_لە_عێراق_دا_قۆڵبەست_کرا
دەزگای ھەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی «عەبدالناسر قەرداش» جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی پێشووی تاقمی تیرۆریستیی داعشی کرد لەم وڵاتەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 21, 2020 05:58 Asia/Tehran
  • جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی لە عێراق دا قۆڵبەست کرا

دەزگای ھەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی «عەبدالناسر قەرداش» جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی پێشووی تاقمی تیرۆریستیی داعشی کرد لەم وڵاتەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنیی ئێران، دەزگای ھەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند:ئەم ھەڵمەتی قۆڵبەست کردن بە پێی زانیاری گەلێکی ڕێک و پێکی ھەواڵگری ئەنجامی گرت.

«عەبدالناسر قەرداش» لەو پاڵێوراونەی گرتنەوەی جێگای «ئەبوبەکر بەغدادی» بوو.

بەغدادی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ لە ھێرشێکی کۆپتەرەکانی ئەمریکی لە شاری ئیدلەبی سووریادا کوژرا.

ھەواڵی قۆڵبەستکرانی «قەرداش» لە کاتێکدایە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەر لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە ھەتا ئێستا پتر لە ٥٠ ئۆپراسیۆنی گەورەو بچوکیان دژی داعش لە پارێز شەڕتێکەوتووەکان ئەنجام داوەو بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی ئەم ڕێکخراوەیە، ئۆپراسیۆنەکەش ھەتا پاشەکشە پێکردنی تیرۆریستان بەردەوام دەبێت.