حوزه‌یران 11, 2020 09:24 Asia/Tehran
  • سه‌رۆک کۆماری عیراق: هه‌موومان مه‌ترسیی دۆخه‌که‌ هه‌ست پێده‌که‌ین

سه‌رۆک کۆماری عیراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی کۆبووه‌وهو سه‌باره‌ت به‌ دۆخی کۆرۆنا رایگه‌یاند: هه‌موومان مه‌ترسیی دۆخه‌که‌ هه‌ست پێده‌که‌ین که‌ چلۆن گه‌یشتووه‌ته‌ راده‌یه‌ک هه‌مووان پێملی ئەوە دەکات بە ھاوڵاتی و دەوڵەتەوە ھەوڵی دەست پێوەگرتن بە ژیانەوە بدەین.

ڕۆژی چوارشه‌مه‌ «به‌رهه‌م ساڵح»، سه‌رۆک کۆماری عیراق له‌گه‌ڵ «حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ته‌میمی» وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و  «موسته‌فا ھه‌یتی» سه‌رۆکی سندوقی بونیادنانه‌وه‌ی ناوچه‌ زیان لێکه‌وتووه‌کان و ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکانی سه‌ندیکا پیشه‌ییه‌کان و کادێرانی ته‌ندروستی کۆبونه‌وه‌یه‌کی سازکرد.

سه‌رۆک کۆمار لە کۆبوونەوەکەدا رایگه‌یاند: گه‌له‌که‌مان له‌ توانایدایه‌ ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌ مه‌ترسیداره‌ تێپه‌ڕێنێ، ده‌توانێ رێز له‌ کۆششه‌ سه‌رکه‌وتووه‌کانتان بگرێ، ئه‌ویش لە ڕێگای خۆپارێزی و ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکاناتنەوە.

له‌ به‌ به‌شێکی دیکه‌ی کۆبونوه‌که‌دا، به‌رهه‌م ساڵح وتی:ئێمه‌ لێره‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی دووپاتی سوپاس و پێزانینی خۆمان بکه‌ینه‌وه‌ بۆ کادیره‌ ماندونه‌ناسه‌کانی که‌رتی ته‌ندروستی؛ له‌ خاوه‌ن پیشه‌ پزیشکی و په‌رستارییه‌کانەوە بگرە ھەتا و کارمه‌ندانی دیکه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئه‌وانه‌ی له‌م دۆخه‌ پڕ مه‌ترسی و ئاڵۆزه‌دا سه‌رقاڵی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کانن بۆ هاوڵاتیان، هه‌وڵ و قوربانیدان و ئازایه‌تیان جێگه‌ی شانازی و پێزانینی گه‌له‌که‌تانه‌.

سەرۆک کۆماری عێراق هاوکات پێزانینی خۆشی ئاڕاسته‌ی ده‌زگای ته‌ندروستی نیشتمانی و سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ ئه‌منی و سه‌ربازی و خزمه‌تگوزارییه‌کان کرد،بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی له‌م دۆخه‌دا ناسکەدا ده‌یگێڕن.

 

سەرپەیڤ