قۆڵبەست کرانی ھەشت تیرۆریستی داعش لە سەلاحەددینی عێراق
حوزهیران 26, 2020 23:57 Asia/Tehran
ئەندامێکی باڵای حەشدی شەعبیی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی ھەشت تیرۆریستی داعشی کردووە لە سەلاحەددینی باکووری عێراق دا.
«سادق حسەینی» ئەندامی باڵای حەشدی شەعبیی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵدەریی مەغلومە، ڕایگەیاند: ھێزەکانی حەشدی شەعبی بە ھاوکاریی پۆلیسی پارێزگای سەلاحەددین ھەشت کەس تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی «ئەلمەتیبیجییە» قۆڵبەست کردووە کە ناویان لە پێرستی دادگەی عێراقدایەو لە ڕیزی مەترسیدارترین تیرۆریستان ھاتوونەتە ئەژمار.
ناوچەی «ئەلمەتیبیجییە» لە نێوان پارێزگاکانی دیالەو سەلاحەددینی عێراق دایە گە لە بەر چالاکیی لە ڕادەبەدەری تیرۆریستانی داعش لە ڕیزی مەترسیدارترین ناوچەکانی عێراق دێتە ئەژمار.