پێداگریی بەغدا لەسەر سڕینەوەی ناوی عێراق لە لیستی رەشی سپیکردنەوەی پارە
وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کردەوە لەسەر سڕینەوەی ناوی ئەم وڵاتە لە لیستی رەشی سپیکردنەوەی پارە .
بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز ، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ھایکۆماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ، سڕینەوەی ناوی عێراقی لە لیستی وڵاتانی پڕ مەترسیی بۆ سپیکردنەوەی پارە و دابینی دارایی تیرۆریسمی داوا کرد .
فواد حسێن ھەروەھا بە ئاماژە بە قەیرانی سوریا گوتی ، رەوشی ئاڵۆزکاویی ئاسیاشی و سیاسیی سوریا و شەڕ لەم وڵاتەدا کارتێکەریی خراپی لەسەر رەوشی ئاسایشیی عێراق داناوە .
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیش لەم وتووێژە تەلفۆنیەدا گوتی ، حەوتەی داھاتوو سەرۆکایەتیی دانیشتنێکی لەسەر ئاستی وەزیران لە یەکیەتی ئوروپا لە ئەستۆ دەبێت و ھەموو ھەوڵی خۆی بۆ یەک لاکردنەوەی پرسی سڕینەوەی ناوی عێراق لە لیستی رەشی سپیکردنەوەی پارە ئەنجام وەدات .
یەکیەتی ئوروپا ماوەیەک لەمەوبەر ناوی عێراق خستە لیستی وڵاتانی پڕ مەترسیی لە شیکردنەوەی پارە و دابینی دارایی تیرۆریسم .