تەقینەوەی دوو بۆمبا لە سەر ڕێگای کاروانی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق
تهمووز 23, 2020 09:35 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی عێراق باسی تەقینەوەی دوو بۆمبایان کردووە لە سەر ڕێگای کاروانی ھێزەکانی ئەمریکی لە پارێزگای «زیقار»ی باشووری عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی ھەواڵدەریی کەناڵی سومرییە، کاروانی ھێزەکانی ئەمریکا لە سەر ڕێگای جاددەی نێونەتەوەیی بەغدا_ناسریە لە یەکبڕی «ئەلبەتحا» لە ڕۆژئاوای ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار کەوتە بەر ھێرش و پەلامار.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کاروانە خەریکی گواستنەوەی کەرەستەو تفاقی لۆجیستیکی بووە بۆ ھێزەکانی ئەمریکب.
ئەمە سێھەمین ھێرشە لە ماوەی دوو حەوتەی ئەم دواییە بۆ سەر کاروانی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق دا.