سه‌ره‌ڕای رزگارکردنی چالاکوانه رفێندراوه‌که، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت له به‌غدا دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هێلا میفیس چالاکوانێکی ئه‌ڵمانی دوای 72 کاتژمێر له‌رفاندنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی عێراقه‌وه رزگارکرا، به‌ڵام باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه و له‌ئێستاشدا ته‌واوی باڵیۆزخانه‌که خراوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی که ئه‌و چالاکوانه ئه‌ڵمانیه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه رزگارکراوه، به‌ڵام باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه و هیچ واده‌یه‌ک بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه به‌کارو چالاکیه‌کانی دیارینه‌کراوه، خراویشه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه.
شه‌وی 20ی ئه‌م مانگه، هێلا میفیس که هاوڵاتیه‌کی ئه‌ڵمانیه و له‌سه‌نته‌رێکی راهێنانی تایبه‌ت به گه‌نجان و هونه‌رمه‌ندان کاری ده‌کرد، له شه‌قامی کۆڕنیشی نزیک روباری دیجله‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراوه‌وه که دو ئۆتۆمبێلیان پێ بو رفێندرا.
رۆژی پێنجشه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له‌به‌غدا رایگه‌یاند، له‌پرۆسه‌یه‌کی تایبه‌تدا ئه‌و ئه‌ڵمانیه رزگارکراوه و چه‌ند که‌سێکیش ده‌ستگیرکراون.
هه‌ر دوێنێش له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ هایکۆ ماس ھاوشانە ئه‌ڵمانیه‌که‌ی رایگه‌یاند، به‌وردی به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌رفاندنی چالاکوانه ئه‌ڵمانیه‌که کردوه تاوه‌کوو رزگارکراوه.