ته‌مووز 25, 2020 15:46 Asia/Tehran
  • به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ داعش له گوندێکی سامه‌ڕا تاوانکاریی ئەنجامدا

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ داعش هێرشێکی چه‌کداریی کرده‌سه‌ر شاری سامه‌ڕای سه‌ربه‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین و کۆمه‌ڵکوژییه‌کی ئه‌نجامدا.

چه‌کدارانی داعش به‌ره‌به‌یانیی ئەمڕۆ شەممە هێرشیانکرده‌سه‌ر گوندی سموم-ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی دیجله‌ و موختاری گونده‌که‌ و کوڕه‌که‌ی و دوو که‌سی نزیکیان کوشتوه‌ و نه‌وه‌یه‌کی موختاره‌که‌شیان به‌ سه‌ختی بریندار کردوه‌.

شێخ شه‌علان که‌ریم، سه‌رۆکی هۆزی ئه‌لبوعیسا و په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق داوای له‌ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیران کردوه‌ هه‌ڵویستی له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌بێت و به‌په‌له‌ هێزێک پێکبهێنێت بۆ پاراستنی ناحیه‌که‌ و راگرتنی خوێنڕشتن تیایدا.

ئه‌م هێرشه‌ی داعش که‌ له‌ سه‌روبه‌ندی نزیکبونه‌وه‌ی جه‌ژنی قورباندا کردی هاوشێوه‌ی هێرشێکی مانگی ئایاری رابردوو که‌ به‌ هه‌مانشێوه‌ له‌ پێش جه‌ژندا کردی.

له‌ به‌ره‌به‌یانی 2ی ئایاری 2020 که‌ به‌هه‌مانشێوه‌ رێکه‌وتی رۆژی شه‌ممه‌ی کرد، چه‌کدارانی داعش له‌ هه‌مان ناحیه‌ هێرشیانکرده‌ سه‌ر کارمه‌ندانی حه‌شدی شه‌عبی که‌ خه‌ڵکی ناحیه‌که‌ بوون و هه‌شت که‌سی لێ کوشتن.

سەرپەیڤ