کەوتنی چەند ڕۆکێتێک لە بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لە نزیکی فڕگەی بەغدا
تهمووز 29, 2020 03:42 Asia/Tehran
میدیاکانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە باسی کەوتنی چەند ڕۆکێتێکیان کرد لە مۆڵگەی سەربازیی «ڤیکتۆریا» لە گردوپەڕی فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، کەناڵی ئاسمانیی دیجلەی عێراق ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئەم وڵاتە، وای بڵاو کردەوە کە، چەند گوللـە کاتیۆشایەک داویەتی لە کەمپی «شاژن ڤیکتۆریا» لە نزیک فڕگەی بەغدا.
کەناڵی تەلەفزیۆنیی «سومریەنیوز»یش بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکانی خۆی، کەوتنی چەند ڕۆکێتێک لەم بنکەیەی پشتڕاست کردووەتەوە.
بنکەی «شاژن ڤیکتۆریا» لەو بنکە ئاسمانییە ھەرە گرینگانەی ئەمریکا لە عێراقە کە نزیکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداشەو خاوەنی شوێنی نیشتنەوەی ھەموو جۆرە فڕۆکەیەکە. ئەم بنکەیە ھەزار چەکدار لە خۆی دا جێ دەکاتەوە