ته‌مووز 30, 2020 17:35 Asia/Tehran
  • وشداری دانی حەشدی شەعبی لە بارەی دەستوەردانی ئەمریکا لە عێراق

فەرماندەری پێشووی حەشدی شەعبیی عێراق وتی: ئەمریکا لە ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆڕی دانوستانکاری عێراق لەگەڵ ئەو وڵاتە خۆی ھەڵنەقورتێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «ئەلعەھد»ی لوبنان، «عادڵ کەرعاوی» لە فەرماندەرانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق وتیشی: ئەمریکا جەخت لەوە دەکات کە ئەندامانی کۆڕی دانوستانکاری عێراقی لە نێو کەسانێکدا ھەڵبژێرێت کە ھۆگری ئەمریکا بن و یان شارومەندایەتیی ئەو وڵاتەیان ھەبێت.

قۆناغی یەکەمی وتووێژەکانی ستراتژیی نێوان بەغداو واشێنگتۆن پێنج شەممە ١١ی ژوئەنی ٢٠٢٠ بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس دەستی پێ کرا. گرینگترین خواستی بەغدا کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقە.

سەرپەیڤ