بەڵێنیی کازمی بە ئێزدیەکان
سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق پێشوازیی له ژماره‌یه‌ک کچ و کوڕی رزگاربووی ده‌ستی رێکخراوی داعش کرد و بۆی دووپاتکردنه‌وه که ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر کوردانی ئێزدی هاتوه، دووباره نابێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی ئابی 2020، له یادی شه‌ش ساڵه‌ی کاره‌ساتی شه‌نگالدا، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق پێشوازیی له ژماره‌یه‌ک کچ و کوڕی کوردانی ئێزدیی رزگاربووی کاره‌ساته‌که کرد که خه‌ڵکی شنگال و گوندی کۆجۆ و ناوچه‌کانی ده‌روبه‌ری ئه‌و قه‌زایه بوون.
بەپێی ھەواڵێکی وێستگە نیوز ، له دیداری گه‌نجه رزگاربوه‌کانی کوردانی ئێزدی، مسته‌فا کازمی رایگه‌یاند که کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌و تاوانه‌ی به‌سه‌ر شه‌نگالییه‌کان هات به زیندوویی بهێڵنه‌وه، تا دڕنده‌یی داعش پیشانی نه‌وه‌کانی داهاتوو بده‌ن و پێیان بڵێن که چۆن هێزه ئه‌منییه‌کان به‌سه‌ر ئه‌و دڕندانه‌دا سه‌رکه‌وتن و خاکه‌که‌یان رزگار کردن و یه‌کپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی خاکی عیراقیشیان پاراست.
کازمی راشیگه‌یاندوه که ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر کوردانی ئێزدی‌دا هاتووه، ئازارێکی عیراقییه و دووباره نابێته‌وه، تاوانه‌که‌ش هاوسۆزیی رای گشتیی جیهانی په‌یداکردوه و هه‌موو جیهانیش پشتیوانی‌یان کردوون.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق به کچ و کوڕه ئێزدییه‌کانی وتووه "عیراق وڵاتی ئێوه‌یه، حکومه‌تیش په‌رۆشه بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی عیراق و فره ره‌نگیش له عیراق بووه‌ته ره‌گه‌زێکی به‌هێز بۆ عیراق نه‌ک لاواز".
کازمی به‌ڵێنیشی داوه به‌جدی به‌دوای رفێندراوه ئێزدییه‌کانی دیکه‌دا بگه‌ڕێت و هه‌وڵه‌کانی بکاته هه‌وڵێکی نێوده‌وڵه‌تی تا ونبووه‌کان به که‌سوکاریان شاد بکاته‌وه، پاشان به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه که ئازاری ئێزدییه‌کان بکاته هیوا بۆ عیراقێک که رێز له هاوڵاتیان خۆی بگرێت و که‌رامه‌تیان بپارێزێت.