ئاب 04, 2020 19:11 Asia/Tehran
  • پێشوازیی سەرۆک کۆماری عێراق لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە

سەرۆک کۆماری عێراق لە پێشنیاری «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە بارەی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی پێشوازیی کرد.

ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق(واع) ئەمڕۆ سێ شەممە وای بڵاو کردەوە کە، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق، بانگێشتن بۆ ڕاپەڕاندنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی بە فەکتەرێکی پێویست زانی بۆ چاکسازیی سیاسیی دڵخوازو داوای تۆکمەکرانی گەڵاڵەی ھاوپەیوەند بە ھەڵبژاردنی کرد بە زووترین کات و ناردنی بۆ پەرلەمان بە مەبەستی پەسەند کران.

سەرۆک کۆماری عێراق ھەروەھا خوازیاری خێراکرانەوەی ڕەوتی تێپەڕاندنی ھەمکوار کردنی یاسای ھاوپەیوەند بە دادگەی فیدراڵی عێراق بوو و وتیشی: ئەگەر بێتوو پەرلەمان ھەڵوەشێتەوە، بە فەرمی خشتەیەک بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژڕاردن لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگ دیاری دەکرێت.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کاتی  بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی کە لەو ئەرکانەی دەوڵەتی گواستنەوەی دێتە ئەژمار، شەشەمی ژوئەنی ٢٠٢١ دیاری کردووە.

دوایین ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق ٢١ی مای ٢٠١٨ بەرپا کرا کە لەگەڵ ھێندێک ڕەخنەو گارندە سەبارەت بە ساختەکاریی ھەڵبژاردن بەرەوڕوو بووەوە.

سەرپەیڤ