ئاب 07, 2020 19:10 Asia/Tehran
  • سوپای عێراق ھێرشی داعش بۆ سەر خانەقینی بەرپەرچ دایەوە

«ئەحمەد ئەلتەمیمی» لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: ھێزەکانی سوپای عێراق شەوی ھەینی ھێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر گردوپەڕی خانەقینیان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە بەرپەرچ داوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«ئەلتەمیمی» لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی «ئەلمەعلومە» وتی کە سوپای عێراق ھێرشی داعشی لە تەنیشتی گوندی «ئەلشرک» لە نزیکی شاری خانەقین بەرپەرچ داوەتەوە.

وتیشی: لەم تێکھەڵچوونەدا چەکدارانی داعش وێڕای بە جێ ھێشتنی چەند کوژراو بە ناچاری ھەڵاتوون و ھێزەکانی سوپاش ھەڵمەتێکی بەربڵاویان بۆ ڕاوەدوونان و گرتنی تیرۆریستان دەست پێ کردووە.

تەمیمی وتیشی: لەم پێکدادانەدا دوو سەربازی عێراقیش بریندار بوون. شارستانی خانەقین لەو ناوەندە سەرەکیانەی چالاکیی شانەنووستووەکانی داعش لە عێراق دا دێتە ئەژمارو تیرۆریستان جاروبار پەلاماری گوندو ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم ناوچەیە دەدەن.

سەرپەیڤ