ئاب 07, 2020 20:50 Asia/Tehran
  • ناردرانی یارمەتیی نەوتیی عێراق بۆ لوبنان

دەوڵەتی عێراق بۆ یارمەتی دان و ھاوپشتی لەگەڵ دەوڵەت و جەماوەری لوبنان، ئوابەدوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووتی پێتەختی ئەم وڵاتە، دەیان گەڵابە نەوتی ڕەوانەی لوبنان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فەرمانگەی گومرگی عێراق ڕۆژی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: دەیان تانکی سوتەمەنیی لە ڕێگای بوارگەی سەرسنووریی «ئەلقائیم» بۆ گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ لوبنان ئاودیوی خاکی سووریا کراون.

«ئیحسان عەبدولجەبار» وەزیری نەوتی عێراق کە بە بارێک یارمەتیی دەرمانی و پزیشکی سەردانی بەیرووتی کردووە، لە فڕگەی بەیرووت دا وێڕای پێداگری لە سەر داکۆکیی بەغدا لە بەیرووت، وتیشی: کاروانی داگری باری نەوت لە ڕێگای زەوییەوەو لە خاکی سووریاوە بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق خەریکی جوڵانە بەرەو لوینان.

وەک باسی دەکرێت «مستەفاکازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی بە لوبنان داوە بۆ یارمەتی دانی لە ھەمبەر ئەو زیانانەی لێی کەوتووە ھەموو مانگێک سەدھەزا بەرمیل نەوتی ڕادەست بکات.

جێگای ئاماژەیە دەوڵەتی عێراق ھەروەھا ڕۆژێک دوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت ٢٠ تۆن یارمەتیی پزیشکی و دەرمانیی ھاوڕێ لەگەڵ ٥١ پزیشک ڕەوانەی بەیرووت کرد.

سەرپەیڤ