ئاب 09, 2020 12:00 Asia/Tehran
  • ھێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق

فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا مۆڵگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتەیان لە باکووری عێراق بوردوومان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: لە ھێرشی فڕۆکەشەرکەرەکانی سوپای ئەم وڵاتە بۆ سەر ناوچەی «زاپ» لە باکووری عێراق دوو کەس لە چەکدارانی پەکەکە کوژراون.

سوپای تورکیا لە ٢٧ی مانگی مای ٢٠١٩ەوە ئۆپراسیۆنی سەرکوتکردنی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا«پەکەکە»ی لە باکووری عێراق دا دەست پێ کردووە.

بەغدا گەلێک جار ھێرش و دزەکردنی ھێزەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتەی بە نمونەی ئاشکرای پێشێلکردنی سەروەریی عێراق زانیوەو ئیدانەی کردووە.

سەرپەیڤ