ئاب 11, 2020 22:19 Asia/Tehran
  • ١٦ کەس لە ئەنجامی ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق کوژران

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر بتکووری عێراق و کوژرانی ١٦ کەسیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی «بەغدا ئەلیەوم»، لە ئەنجامی ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبوونەوەی ھێزەکانی سنوورپارێزی عێراق لەگەڵ ئەندامانی «پارتی کرێکارانی کوردستان» لە باکووری ئەم وڵاتە، فەرماندەری ھەنگی سێھەمی سنوورپارێزی عێراق ھاوڕێ لەگەڵ چوار کەسی دیکە کوژران.

ھەروەھا ١١ کەس لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانیش لە ھێرشەکەدا گیانیان لە دەست دا.

دەوڵەت و سوپای تورکیا ھەتا ئەم ساتە باسی ئەو ھێرشەی نەکردووە.

تورکیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بە بیانووی سەرکوت کردنی پەکەکە گەلێک جار سنووری عێراقی بەزاندووە.

دەوڵەتی عێراق بەردەوام بەرامبەر بە ھێرش و ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە باکووری عێراق ناڕەزامەندی دەربڕیوەو بە نایاسایی و داگیرکاریی زانیوە.

سەرپەیڤ