ئاب 12, 2020 12:31 Asia/Tehran
  • ڕێژەی کوژراوانی ھێرشەکەی تورکیا بۆ ٢٠ کەس بەرز بووەوە

کاربەدەستێکی ئاسایشتیی عێراق درەنگانێکی ڕۆژی سێ شەممە ڕێژەی کوژراوانی ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراقی ٢٠ کەس ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ماڵپەڕی کوردیی «شەفەق نیوز» بە گێڕانەوە لەم کاربەدەستە ئاسایشتییەوە نووسیویەتی: قوربانبانی ئەو ھێرشەی تورکیا داگری ٥ سنوورپارێز، ١٠ ئەندامی پەکەکەو ٥ کەسی سڤیلی عێراقین.

ئەم سەرچاوەیە کە ھیچ ئاماژەیەک نەکراوەتە ناوەکەی، وتووشیەتی: سەرتیپ«موحەممەد ڕەشید» فەرماندەری تیپی دووھەم و سەرتیپ «زوبەیر حالی» فەرماندەری ھەنگی سێھەمی پاسەوانی سنووریی عێراق لە ڕیزی کوژراواندان.

لە یەکەم ڕاپۆرتەکاندا باسی ئەوە کرا بوو کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا کۆبوونەوەی سنوورپارێزانی عێراقی و ئەندامانی پەکەکەیان لە ناوچەی «برادۆست»ی سەربە «سیدەکان»ی باکووری پارێزگای ھەولێر کردووەتە ئامانج و لە ئەنجام دا ٥ سنوورپارێزی عێراقی و ئەندامانی پەکەکە کوژراون کە یەکێک لەو لەشکرییە عێراقییانە سەرتیپ «زوبەیر حالی» و ئەوی دیکەیان ئەفسەرێک بە ناوی «سەردار برادۆستی» بووە.

وەک ماڵپەڕی شەفەق نیوز باسی کردووە، کۆبوونەوەکەی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سنوورپارێزانی عێراقی دوابەدوای کوژرانی شوانێکی کورد لە ھێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بەڕێوە چووە.

سەرپەیڤ