ئاب 18, 2020 06:31 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بۆ ئەنجام دانی خولی دووھەمی وتووێژی ستراتژیی لەگەڵ ئەمریکییەکان گەییشتە واشێنگتۆن

«فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بۆ ئەنجام دانی خولی دووھەمی وتووێژی ستراتژی لەگەڵ ئەمریکییەکان گەییشتە واشێنگتۆنی پێتەختی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە «فوئاد حسێن» وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەم وڵاتە بە ‌مه‌به‌ستی  ئامادەکاری بۆ سەردانەکەی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیران و ده‌ستپێکردنی قۆناغی دوه‌می گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و عێراق،  به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێک گه‌یشته‌ واشێنگتۆن.

 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە بەیاننەمەکەی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە‌، شه‌ی ڕابردووو «فوئاد حسێن» به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێک گه‌یشتوه‌ته‌ واشێنگتۆن و له‌ ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌وه‌، کۆبونه‌وه‌کانیان له‌باره‌ی قۆناغی دوه‌می گفتوگۆی ستراتیژی به‌به‌شداری مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ستپێده‌که‌ن. 

ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ ئاماده‌کارییه‌که‌ بۆ کۆبونه‌وه‌ی نێوان شاندی باڵای عێراق و ئه‌مریکا.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو کە، ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ ئاماده‌کارییه‌که‌ بۆ کۆبونه‌وه‌ی نێوان شاندی باڵای عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیران و «دۆناڵد تره‌مپ»ی  سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌باره‌ی بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی نێوان هه‌ردووک لا.

بڕیاره‌ « مسته‌فا کازمی» سه‌ردانی ئه‌مریکا بکات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکا تایبه‌ت به‌دۆسیه‌ی ئابوری و ئه‌منی و به‌رگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆببێته‌وه‌.

سەرپەیڤ