سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو واشێنگتۆن وەڕێ کەوت
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی و ئابووریی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە بە مەبەستی تەواوکردنی دانوستانە ستراتژییەکان لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکی بەرەو واشێنگتۆن وەڕێ کەوت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزیرانی نەوت، کارەبا، بەرەڤانی و کۆچبەرانیش یاوەری «مستەفا کازمی»ن لە سەدانەکەی ئەمریکای.
«فۆئاد حسێن» وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕۆژێک بەرلە گەشتەکەی کازمی بە سەرۆکایەتیی تیمێکی دانوستانکاری عێراقی، دوێنێ شەو بۆ دەستپێکی خولی دووھەمی وتووێژە ستراتژییەکان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاو بەستێن خۆش کردن بۆ دیدارەکەی کازمی و ترەمپ گەییشتە واشێنگتۆن.
بڕیارە ڕێ و ڕەسمی پێشوازی کردن لە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بنکەیعەکی سەربازی لە گردوپەڕی واشێنگتۆن ناسزاو بە «بنکەی ئاندرۆ» ئەنجام بگرێت و کۆشکی سپیش ڕایگەیاندووە ئەگەر بێتو کەشو ھەوا لەبار بێت، ئاھەنگی فەرمی لە پێتەختی ئەمریکادا بەڕێوە دەبەن.
دووھەمین خولی دانوستانە ستراتژییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات سبەینێ چوارشەممە لە بینای وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام دەگرێت.
دیداری کازمی و ترەمپیش بە پێی ڕاگەیاندنەکەی کۆشکی سپی، دوای تاقیکاریی پزیشکی بۆ شاندەکەی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر نۆی شەو بە کاتی بەغدا بەڕێوە دەچێت.
لەم سەردانەدا دۆسیە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکاو پرسەگرینگەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لاو ھەروەھا باسی ھاوکاری لە بواری ئاسایشتی، وزە، تەندروستی، ئابووری و سعەرمایەدانان و ڕێگاکانی بەرز کردنەوەی ئاستی ئەم پەیوەندییانە تاوتوێ دەکرێت.
ڕێگاکانی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو ھاوکاریی دوو قۆڵی لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات لەو دۆسیانەی دیکەیە کە لەم سەردانەدا باسی دەکرێت.
لە بەرنامەی گەشتەکەی کازمی بۆ واشێنگتۆن ھیچ ئاماژەیەک بە باسی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی عێراق نەکراوە.