ئاب 18, 2020 15:29 Asia/Tehran
  • عێراق دوو نەوتبەری گەورە له‌ نه‌رویژ ده‌کڕێت

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگەیاند:‌ گرێبه‌ستێکیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیای «باتسێرڤێس ماندال»ی نه‌رویژی واژۆ کردووه‌، بۆ دروستکردنی دوو نەوتبەری گه‌وره.

«ئیحسان عه‌بدولجه‌بار» وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگەیاندووە: له‌ ڕەوتی په‌ره‌پێدانی وه‌زاره‌تی نه‌وت‌ و‌ دووباره‌ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی نەوتبەرەکان، که‌ پێشتر به‌هۆی شەڕو پێکدادانی زۆری ڕژێمی به‌عس پەکیان کەوتبوو، لە ئێستادا کۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای «باتسێرڤێس ماندال»ی نه‌رویژی واژۆ کردووه‌ بۆ دروست کردن و ڕادەست کردنی دوو نەوتبەری گەورە.

«ئه‌حمه‌د خه‌زعه‌ل» به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراقیش له‌وباره‌وه‌ ئاشکرای کردووە،کاری چێکردنی هه‌ردووک نەوتبەرەکە ‌ له‌ ماوه‌ی ١٨ مانگی داهاتوو ته‌واو ده‌کرێت و ڕاده‌ستی عێراق ده‌کرێن و هه‌ریه‌که‌یشیان بڕی ٣٠ هه‌زار تۆن نه‌وت هه‌ڵده‌گرێت.

ناوبرتو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، پلانمان ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌شتییه‌ کۆنه‌کان له‌ کارکردن دوور بخه‌ینه‌وه‌، چونکه‌ هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی پێشکه‌وتوویان تێدا نییه‌ و به‌هێز نه‌کراون به‌ کەرەستە نوێیەکانی بواری ته‌کنۆلۆژیا، بۆیه‌ ده‌ستمان کرد به‌ کڕینی ئه‌و دوو که‌شتییه‌ و له‌ داهاتووش دا پێویستمان به‌ که‌شتیی زۆرتر ده‌بێت.

سەرپەیڤ