ئاب 19, 2020 07:56 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆمەڵی زانایانی سوننەی عێراق بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا تەسخیری

کۆمەڵی زانایانی سوننەی عێراق بە ڕابەرایەتیی «شێخ خالید مەلا» بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا «شێخ موحەممەد عەلی تەسخیری»ی لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و تێکڕای زانایان و مەرجەعە ئایینییەکانی ئیسلام سەرەخۆشی کرد.

کۆمەڵی زانایانی سوننەی عێراق کە «شێخ خالید مەلا» ڕابەرایەتییان دەکات دوابەدوای کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا «موحەممەد عەلی تەسخیری» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان بەیاننامەیەکی دەرکرد و تیای دا ئەم کارەساتەی لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی و تێکڕای زانایان و مەرجەعە ئایینییەکانی ئیسلام سەرەخۆشی کرد.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە کە، کۆمەڵی زانایانی سوننەی عێراق و سەرۆکەکەی «شێخ خالید مەلا» لە جیھانی ئیسلام بە گشتی و مەرجەعە باڵاکان،  بە تایبەتی  «ئایەتوڵڵا سەیید عەلی حسەینیی خامنەیی» ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا تەسخیری سکرتێری پێشووی کۆگەی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان سەرەخۆشی دەکات.

ئایەتوڵڵا «موحەممەد عەلی تەسخیری» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان و ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری جیھانی ئیسلام کە لە بەر نەخۆشیی دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران بەسەری دەبرد، ڕۆژی سێ شەممە ٢٨ی گەلاوێژ لە تەمەنی ٧٦ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.

سەرپەیڤ