ئاب 20, 2020 02:38 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشێنگتۆن: پەیوەندیی بەغداو تاران لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەشە

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشێنگتۆن،ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش لەوانە بەرژوەندیی کلتووری، سیاسی و ئابوورییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق لەم پرێس کۆنفرانسەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە پەیوەندیی عێراق لەگەڵ ئێران لە سەر بنمای بەرژوەندیی ھاوبەشە، وتیشی: عێراق بەردەوام ھەوڵی ئەوە دەدات کە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی خۆی دا بە پێی بنەمای بەرژەوندیی ھاوبەش بجوڵێتەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: بەغدا خوازیاری پەیوەندیی ھەرە باشە لەگەڵ دراوسێکانی لەوانە ئێران.

ئەمریکییەکان بەردەوام خوازیاری لاواز بوونی پەیوەندیی ستراتژیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراقن، کەچی بەغدا دەربەستی ئەم داخوازییانەی ئەمریکییەکان نییە.

کاربەدەستانی عێراقی لەوانە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆمار ھەتا ئێستا گەلێک جار ستایشی پشتگرییەکانی ئێران لە عێراقی کردووە لە شەڕی دژی داعش.

سەرپەیڤ