ئاب 22, 2020 16:11 Asia/Tehran
  • ئامادەکاری بۆ رۆژی عاشورا دەستی پێ کرد

سەرۆکایەتی شارەوانیی پارێزگای کەربەلا رایگەیاند، پلانێکی گشتگیریان بە بەشداریی زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کارمەند بۆ دابینکردنی ژەمی خواردن، دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکان و راگرتنی ئەوپەڕی پاکوخاوێنی و خزمەتگوزاری لە رۆژانی حەوت تا ١٠ی موحەڕەم ئامادەکردووە و هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوەش پەیوەست بە رۆژی عاشورا دەستیان پێ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی خەندانی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی شارەوانی پارێزگای کەربەلا لە راگەیەندراوێکدا وای بڵاوکردوەتەوە کە، پلانێکی هەمەلایەنە بۆ رۆژانی عاشورا لە پارێزگاکەدا ئامادەکراوە و هەوڵەکانیش چڕکراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەردنی مەراسیمەکە بەباشترین شێوە، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان هەماهەنگی تەواو دەکەن و هەزار و ٥٠٠ کارمەندیش خزمەتگوزارییەکان پێشکەش دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە پلانەکە لە لە رۆژانی حەوت تا١٠ی موحەڕەم بەڕێوەدەچێت و سێ ژەمی خواردن، پێداویستییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی دابینکراون و هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانیش لەبارەی پاراستنی تایبەمەندیی یادەکە لەم ساڵدا بەهۆی کۆرۆنا دەسیان پێ کردووە.

٣٠ی ئاب پێشبینی دەکرێت بە دەیان هەزار لە موسڵمانی شێعە بەشداری لە رۆژی عاشورادا بکەن کە لە پارێزگای کەربەلا لە عێراق بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ