جەختی حەکیم لە سەر بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385487-جەختی_حەکیم_لە_سەر_بەرپاکرانی_ھەڵبژاردنی_پێشوەختە_لە_عێراق
سەیید عەممار حەکیم ڕابەری ڕەوتی حێکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی شەممە لە دیدار لەگەڵ «موحەممەد حەلبووسی» سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە سەر گرینگایەتیی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی خێرا جەختی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 23, 2020 05:10 Asia/Tehran
  • جەختی حەکیم لە سەر بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق

سەیید عەممار حەکیم ڕابەری ڕەوتی حێکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی شەممە لە دیدار لەگەڵ «موحەممەد حەلبووسی» سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە سەر گرینگایەتیی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی خێرا جەختی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم دیدارەدا کە لە نووسینگەی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی دا بەرپا کرا، ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، ھەڵبژاردنی پێشوەختەو مسۆگەراتی پێویست بۆ بەرپا کردنی و ڕۆڵب پەرلەمان لە تێپەڕاندنی یاساو ڕێسایەک کە بە قازانجی شارومەندان بێت، لەو تەوەرانەی وتووێژەکانیان بوو.

حەکیم لەو دیدارەدا لە سەر گرینگایەتیی ھەڵبژاردنی پێشوەخەتەو پێویستیی بەرپا کرانی لە کەشێکی ڕاکەبەرانەو بەدوور لە چەک و تێکدانی ماڵ و سامان و گێرەشێوێنیی سیاسی پێی داگرت و ھەمیسان خوازیاری دیاریکرانی چارەنووسی بازنەکانی ھەڵبژاردن بوو.

ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بڕیارە شەشەمی ژوئەنی ٢٠٢١ بەڕێوە بچێت.