ئاب 24, 2020 16:32 Asia/Tehran
  • وشداری دانی عەلاوی لە بارەی پیلانی ئەمریکا دژی عێراق

سەرۆکی ھاوپەیمانیی ئەلوەتەنییەی عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا بە بیانووی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژی داعش ھاوڕێ لەگەڵ بریتانیاو فەرەنسا، سەرکردایەتیی پیلانێکی دژی عێراق دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «سومێر»، ئەیاد عەلاوی سەرۆکی ھاوپەیمانیی ئەلوەتەنییە، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: تورکیاش بە داکۆکی کردن لە چەکدارانی نێوخۆی عێراق و ھێندێک لە لابەنە سیاسییەکان بە نیازی بشێوی ساز کردن لە عێراقە.

عەلاوی وتیشی: ئەم جۆرە وڵاتانە ھەر لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەدووی تێکدانی عێراقن بە ھەر شێوازێک پێیان بکرێت.

عەلاوی داوای لە ھەموو تاقم و جەماوەرو بەرپرسانی وڵاتەکەی کرد کە لە سەر ھەست بن و ئاگایان لە پیلانی ھێزەکانی بیانی ھەبێت.

 

سەرپەیڤ