کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێستاو ڕابردووی عێراق
«موحەممەد حەلبوسی»سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و «سەلیم جەبورى» سەرۆکی «گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاکسازی-کار» کۆبونەوە و جهختیان لهگرنگایەتیى پهلهکردن له ههموارى یاساى ههڵبژاردن کردەوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی عێراق، نوسینگهى راگهیاندنى «موحەممەد حەلبوسی»سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە: حەلبوسی لەگەڵ «سەلیم جەبورى» کۆبووەتەوە و تاوتوێی پێشهاتە سیاسیەکانی عێراق و پتەوکردنی رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران و رۆڵی چاودێریان کردووە، لەگەڵ گرنگی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی لەلایەن هێزە سیاسیەکانەوە بۆ دەرکردنی یاسا گرنگەکان.
ئاماژە بەوەش دراوە کە، سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانیش، لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر پەلەکردن بۆ بڕیاردان لە نوسخەی کۆتایی یاسای هەڵبژاردن کراوە کە پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردابوو،بەمەبەستی تەواوکردنی خشتەی بازنەی هەڵبژاردن، دەستەبەرکردنی پێداویستی و ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بارودۆخێکی سەقامگیر.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر لەدیدارەکەدا تاوتوێی رۆڵی حکومەتیش کراوە بۆ ھەستانی بە پاراستنی شکۆی دەوڵەت و دامەزراوەکانی و کارکردن بۆ قەدەغەکردنی چەک و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و باسی ئەوەش کراوە کە حکومەت دەبێ وێڕای لێکۆڵینەوە لە روداوە تیرۆریستییەکان، تۆمەتباران ڕادەستی دادگا بکات.