وەزیری نەوتی عێراق: ھاوردەی گاز لە ئێرانەوە بەردەوام دەبێت
«ئیحسان عەبدولجەبار» وەزیری نەوتی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی خەریکی بەرنامە داڕشتنە بۆ دابین کردنی گازی پێویستی وڵات، بەڵام ھاوردەی ئەم بەرھەمە ھەتا پێنج ساڵی داھاتوو لە ئێرانەوە بەردەوام دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزیری نەوتی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ھەتا ساڵی ٢٠٢٥ ئیدی ھەڵکرانی مەشغەڵی مەیدانە نەوتییەکان بە خۆیەوە نابینێت و بە کۆنترۆڵ کردنی گازی ئەم مەیدانانە ئیدی پێویستمان بە ھاودە کردنی گار لە ھەندەرانەوە نابێت.
«ئیحسان عەبدولجەبار» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە عێراق دووھەمین بەرھەمھێنی گەورەی نەوتی ئۆپێکە، وتیشی: بارستایی بەرھەمھێنانی ڕۆژانەی نەوتی وڵات لە ئێستادا پێنج ملوێن بەرمیلە بەڵام دەشکرێ ئەم ڕادەیە ھەتا ساڵی ٢٠٢٥ بۆ حەوت ملوێنیش بەرز بکرێتەوە.
ناوبراو جەختیشی کرد کە بەرھەمھێنانی گازی وڵاتەکەشی پێنج ملیارد فوتی شەش پاڵووەو لە ئێستادا خەریکی داڕشتنی بەرنامەیەکی تۆکمەوتەواون بۆ دابین کردنی گازی پێویستی وڵات، بەڵام ھاوردەی ئەم بەرھەمە ھەتا پێنج ساڵی داھاتوو لە ئێرانەوە بەردەوام دەبێت.
جێگای ئاماژەیە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێستادا بە ناردەی گازو کارەبا، گرینگترین وڵاتی دابینکەری وزەی عێراق دێتە ئەژمار.