ھێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر ترۆمبیلێک لە شەنگال
فڕۆکە شەڕ کەرەکانی تورکیا وێڕای بەزاندنی سنووری ئاسمانیی عێراق، لە شەنگال ترۆمبیلێک دەکەنە ئامانج.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، ڕۆژی سێ شەممە ترۆمبیلێک لەگوندێکی سنوری قەزای شەنگال بە ھۆی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا کرایە ئامانج کە لە ئەنجامی ئەم ھێرشەدا دوو کەس کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.
ھەرلەم پەیوەندییەدا تۆڕی هەواڵیی جەنگی عیراق ئاشکرای کردووە: تورکیا بەفڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەگوندی «بەهراڤا»ی تایبەت بەکۆمەڵگەی «خانسور» ترۆمبیلێکی کردووەتە ئامانج کە لە ئەنجام دا دوو کەس کوژراون و یەکێکی تریش کە شۆفێری ترۆمبیلێکە بووە بریندار بووە.
جێگای وەبیر ھێنانەوەیە کە ، ئەمە بۆ جاری چەندەمە کە تورکیا سنوری خاکی عیراق دەبەزێنێت و ناوچەکانی ئەم وڵاتە بە بیانووی بەرنگارڕ بوونەوەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوردومان دەکات.