ئاب 28, 2020 02:47 Asia/Tehran
  • کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان لە ٨ بنکەی سەربازیی عێراق

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ،هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەهەشت پێگەی سەربازیی کشاونەتەوە، کە تازەترینیان بنکەی سەربازیی تاجی لە باکووری بەغدا بووە.

لیوا «تەحسین خەفاجی» وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی عێراق، کە لە شەڕەکانیان بۆ ڕزگارکردنی وڵات لە دەستی داعش بەهێزترین ئەزموونی جیهانییان پیشاندا، ئێستا دەتوانن ئەو سەربازگانە بەڕێوەببەن کە لە لایەن ھێزەکانی بیانییەوە چۆڵ دەکرێت.

خەفاجی راشیگەیاند: ئێستا زیاتر لە ٤٧ هەزار کەس مەشقیان پێکراوە بۆ بڵاوکردنەوەیان لەو سەربازگانە، هاوکات هەموو پێداویسیتییەکانی مەشق ‌و ڕاهێنان ‌و کەلوپەلە مۆدێرنەکانیش بۆ هێزە عێراقییەکان دابین دەکرێت.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەشت پێگەی سەربازی زۆر گرنگ کشاونەتەوە کە دوایینیان تاجی بووەو ڕادەستی هێزەکانی عێراق کراوە. 

کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراق هەنگاوێکی نوێی ئەمریکاو هاوپەیمانانە بۆ کۆکردنەوەی تەواوی هێزەکانیان لەهەردوو بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لەئەنبارو هەریر لە هەولێر.

سەرپەیڤ