پەلاماری بە رۆکێت بۆسەر ناوچەی سەوزی بەغدا
ئاب 30, 2020 09:33 Asia/Tehran
چوار موشه‌کی کاتیۆشا ئاراسته‌ی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غدا کران و فڕۆکه‌ش به‌سه‌ر ناوچه‌ی بۆردومانه‌که‌دا سوڕانه‌وه.
میدیاکانی عیراق بڵاویانکرده‌وه که له‌دوای ئاراسته‌کردنی ئه‌و چوار موشه‌که بۆ بنکه سه‌ربازییه‌که‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غدا، فڕۆکه به‌سه‌ر شوێنی موشه‌که‌کاندا سوڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێرشه‌که هیچ زیانێکی لێ نه‌که‌وتوه‌ته‌وه.
هاوکات خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق باسی له‌وه‌کردوه که کاتیۆشاکان به‌سه‌ر ماڵێکی چۆڵدا له ناوچه‌ی سه‌وز کەوتوونەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نه‌که‌وتوه‌ته‌وه.
خانه‌ی راگه‌یاندنی عیراق ئاشکراشیکردوه که موشه‌که‌کان له ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غداوه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز کراوه.