مستەفا کازمی: چهند لایهنێک ھەن کە له بشێوییەکانی عێراق قازانج دەکەن
سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی بەردەوام کرانی ئۆپراسیۆنەکانی کرد بۆ چەسپاندنی دەستەڵات و شکۆو یاسامەندی لەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی سومزیەنیوز، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، چهند لایهنێک هەن سوود لهئاژاوهگێڕى لە وڵاتدا وهردهگرن، بەڵام دەوڵەت لە ئێستادا ئۆپراسیۆنی بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت و سەپاندنی یاسا دەستپێکردووە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە: مستەفا کازمی لە کۆبونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کرەوە کە، لە عێراقدا حزب هەیە لە ئاژاوەدا دەژی، بەڵام بەهەموو لایەکەوە کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت و بەرزکردنەوەی ورەی هێزە قارەمانەکان، کە لە ماوەی ڕابردودا شکاون.
ناوراو باسی لەوەشکردووە: دەبێت گوێ لە داواکاریی خۆپیشاندەران بگیرێت و کاری خێرا و بەپەلە بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکان بکرێت، هەروەها لەبەرامبەر ئەو ئاستەنگانەی ڕوبەڕووی وڵات دەبنەوە بێنەدەنگ نابین و جێگای چاوپۆشی نییە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: ئێمە پڕۆسەیەکمان بۆ گەڕاندنەوەی پایەی دەوڵەت و جێبەجێ کردنی یاسا دەستپێکردووە، پێویستە وەزیرەکان گوێ لە داواکاریی خۆپیشاندەران بگرن و کاری خێرا بکەن، نابێت ڕێگا بدەین بەربەست لە سەر ڕێگای پلانەکانی حکومەتدا دروست بکرێت.