بزوتنەوەی نوجەبای عێراق، عەرەبستان بە نیازی زەبروەشاندن لە عێراقە
وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق، گرفت و قەیرانەکانی ئێستاو ڕابردووی ئەم وڵاتەی بۆ پیلانەکانی عەرەبستان گەڕاندەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «نەسر شەمەری» وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: عەرەبستان بە نیازی زەبروەشاندن لە عێراقە لە ڕێگای کردنی ئەم وڵاتە بە گۆڕەپانی شەڕی ئەتنیکی و تەکفیری و دوژمنایەتی دروست کردن لە نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ و لە ئەنجام دا پێشگرتن بە گەشەی عێراق.
وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، ڕژێمە عەرەبییەکانی پەراوێزی کەنداوی فارس لە بایکۆتکردن و گەمارۆی عێراق ڕۆڵیان ھەبووەو بەستێنیان بۆ داگیرکرانی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە خۆش کرد.
شەمەری ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە ئامادە بوونی ھێزەکانی سەعودی لە قەواخی ھاوپەیمانیی ئەمریکی لە عێراق، وتیشی: ھەڵوێستی بزوتنەوەی نوجەبا لە ھەمبەر ئەم ھێزانە ھەمان ھەڵوێستی عێراق لە بەرامبەر لەشکریانی ئەمریکییەو ھەتا کاتێک کە ئەم ھێزە بیانیانە بەردەوام بن لە سەر داگیرکارییەکانیان لە عێراق، بەرەوڕووی چەکی خۆڕاگری دەبنەوە.