عێراق ١٣٣ ملیارد دۆلار قەرزی دەرەکیی لەسەرە
ئهیلوول 10, 2020 02:38 Asia/Tehran
وەزیری دارایی عێراق باسی ڕادەست کردنی بەرنووسی سەرەتایی پرۆژەیاسای چاکسازیی ئابووریی ئەم وڵاتەی کرد بە پەرلەمانی ئەم وڵاتە ھەتا کۆتایی ئەم مانگە زایینییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «میدێڵ ئیست نیوز»، « عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی» وەزیری دارایی عێراق ڕۆژی چوارشەممە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە وڵاتەکەی ١٣٣ ملیارد دۆلار قەرزی دەرەکیی لەسەرە، وتیشی: دەوڵەت بەرەوڕووی کورتھێنانی بوجەیە و ناچارە وامی نێوخۆیی و دەرەوەیی وەربگرێت.
بەرلەمە بڕیار وا بوو دەوڵەتی «مستەفا کازمی» لە ماوەی سێ مانگ دوای دەست پێ بوونی ئەرکەکانی پرۆژەیاسای چاکسازیی ئابووریی ئاراستەی پەرلەمان بکات.
گرفتی ئابووریی گرینگترین تەنگژەی بەردەم عێراق و لەو ھۆکارە سەرەکیانەی سەرھەڵدانی خۆپیشاندانی بەردەوامی جەماوەری دژی دەوڵەتە.
سەرپەیڤ