ئه‌یلوول 11, 2020 07:34 Asia/Tehran
  • کەوتنی موشەک لە فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا

لێژنەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق باسی کەوتنی موشەکێکی کاتیۆشا لە فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لێژنەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق لە ئاگاداتری نامەیەک دا جەختی لەوە کردەوە کە، موشەکێکی کاتیۆشا ڕۆژی پێنج شەممە لە ناوچەی «ئەلفۆرات» ھاوێژراوەو لە  فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا کەوتووە.

بە پێی ئەم ڕاگەیاندنە، کەوتنی ئەم موشەکەی کاتیۆشا لە  فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا ھیچ قوربانییەکی نەبووە.

 فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا شەوی دووشەممەی ڕابردووش ھەر سێ جار کەوتە بەر موشەکی کاتیۆشا کە یەکێک لەو موشەکانە لە شوێنی ڕاگرتنی ترۆمبیلەکان کەوت و زیانێکی قورسی لە چوار ترۆمبیلی خۆکەسی دا.

ئەو موشەکانە لە ناوچەی «ئەبوغرێب»ی ڕۆژئاوای بەغدا ھاوێژرا بوون.

سەرپەیڤ