ئه‌یلوول 18, 2020 19:34 Asia/Tehran
  • مانگی داھاتوو سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی فەرەنسا دەکات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند: مانگی داهاتوو «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی ئەم وڵاتە سه‌ردانی فەرە‌نسا ده‌کات.

به‌گوێره‌ی بەیاننامەیەکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ له‌دیدارێکی نێوان «فوئاد حسێن وه‌زیری» ده‌ره‌وه‌ی عێراق و «جان ئێڤ لۆدریان»ی هاوتا فەرە‌نسیه‌که‌ی له‌ پاریس گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی  و ئاسایشتیی عێراق و گرنگایەتیی به‌رده‌وامی دان به‌هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیی دو قۆڵی نێوان هه‌ردو ولات له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش کراوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌که‌، له‌دیداره‌که‌ی نێوان هه‌ردووک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و فەره‌نسا باس له‌ پرۆژه‌کانی بواری وه‌به‌رهێنان و که‌رتی ئابوری له‌ عێراق کراوه‌.

جێگای ئاماژەشە لە دیداری وەزیرانی دەرەوەی عێراق و فەرەنسا هه‌روه‌ها باس له‌ ئاماده‌کاریه‌کان بۆ سه‌ردانی «مسته‌فا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پاریس له‌مانگی داهاتوش دا کراوه‌.

سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌، دوای سه‌ردانێکی بۆ لوبنان، «ئیمانوێڵ مەکرۆن» سه‌رۆک کۆماری فەره‌نسا به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌خت و له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق و به‌شێک له‌به‌رپرسانی باڵای عێراقه‌وه‌ لەوانە «مستەفا کازمی» پێشوازیی لێکرا.

سەرپەیڤ