ئه‌یلوول 20, 2020 21:25 Asia/Tehran
  • کازمی: عێراق بە ڕەوشێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئەیلول ئاشکرایکرد، لەئێستادا عێراق لە بواری ئابوری، تەندروستی و ئەمنیدا بە ڕەوشێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێت.

 

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکان، بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی کۆبووەتەوە.بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، "پێویستە مامەڵە لەگەڵ ئەو  پرسانەدا بکەین کە لەئێستادا لە بواری هونەری نەک سیاسی ڕوبەڕوی پارێزگاکانی عێراق بوونەتەوە".

مستەفا کازمی تیشکی خستووەتە سەر ڕەوشی ئێستای عێراق و ئاشکرایکردووە، "لەئێستادا عێراق لە بواری ئابوری، تەندروستیی و ئەمنی بە ڕەوشێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و گەلی عێراقیش داواکاریی هەیە، بۆیە هەرچی هەوڵ و توانامان هەیە، بۆ تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی گەل دەیخەینەگەڕ".

کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبێت بە یەک تیم کار بکەین و هەوڵی زیاتر بدەین بۆ ئەوەی داواکارییەکانی گەلەکەمان جێبەجێ بکەین".

سەرپەیڤ