په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌کی تاببه‌ت به بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن دا
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی ئه‌یلولی 2020، په‌رله‌مانی عیراق دانیشتنی ئاسایی خۆی سازکرد و ده‌نگی له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه و بڕیارێک دا و یه‌کێک له‌وانه پابه‌ندبونه به سه‌رژمێریی ساڵی 2010ی عیراق، هاوکات دەنگدانیشی لەسەر چەند بڕگەیەکی دیکەی تایبەت بە بازنەکانی هەڵبژاردن دواخست.
ەپێی هەواڵێکی سایتی سۆمەریە نیوز، یه‌کێک له بڕیاره‌کان که ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه ئه‌وه‌یه که نابێت ده‌ستدرێژی بکرێته‌سه‌ر جوگرافیای پێکهاته جیاوازه‌کانی عیراق له هیچ پارێزگایه‌کدا.
له دانیشتنه‌که‌دا ده‌نگیش درا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت میکانیزمی دابه‌شکردنی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هیچ پارێزگایه‌ک دوابخرێت به هه‌ر هۆکارێک بێت، په‌رله‌مانی عیراق هه‌موو لایه‌کشیی پایه‌ند کرد به پشت به‌ستن به بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری له دابه‌شکردنی بازنه‌کانی هه‌ڵبژاردندا، هاوکات پرۆسەی دەنگدانی لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن دواخست و دانیشتنەکەی بۆ سەبینێ یەکشەممە هەڵگرت.
سایتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە هه‌رله دانیشتنه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگی به بڕگه‌ی دیاریکردنی پێوه‌رێکی یه‌کگرتوو بۆ پارێزگاکانی عیراق دا و رایگه‌یاند که نابێت هیچ پارێزگایه‌ک له‌و پێوه‌ره یه‌کگرتووه جیابکرێته‌وه.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، په‌رله‌مان ده‌نگیشی دا به بڕگه‌ی پابه‌ندبوون به سه‌رژمێریی دانیشتوانی ساڵی 2010ی عیراق که له وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراقه‌وه پشتی پێ به‌ستراوه.