ڕابەری ڕەوتی سەدر: هێزه ده‌ره‌کییه‌کان بەنیازن سەقام و ئاسایشت و سه‌روه‌ریی عێراق تێک بده‌ن، نابێ ئەو بەستێنەیان بۆ خۆش کەین
موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکی توییتێری دا بۆ لایەنگرانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە، هێزه ده‌ره‌کییه‌کان بەنیازن سەقام و ئاسایشت و سه‌روه‌ریی عێراق تێک بده‌ن، نابێ ئەو بەستێنەیان بۆ خۆش کەین ، دەبێ لە رێگەی پەرلەمانەوە کۆتایی بە داگیرکاری بهێنین.
موقته‌دا سه‌در، رابەری ره‌وتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕوو لە لایەنگرانی نوسیویه‌تی: من ئه‌م په‌یامه‌تان بۆ ده‌نێرم کە وەرن با ناوبانگی به‌رخۆدان و جیهاد له عێراقی خۆشه‌ویستمان بپارێزین، چونکو ئه‌و به‌رخۆدانه‌مان عێراقیه نه‌ک به‌رخۆدانی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوایی.
سەدر لە درێژەی پەیامەکەی دا وێڕای ھێنانە ئارای ئەم داخوازییەی لە لایەنگرانی کە دەمەوێت دۆستایەتیتان لەگەڵ منتدا ڕابگرن، راشیگه‌یاندووه: من یه‌که‌م که‌سم که دژی بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکام، نەیاری زەبروزەنگ بەکار ھێنانیان به‌رامبه‌ر بە خاکی عێراقم، من یەکێک له‌و که‌سانه‌م که له مزگه‌وتی کوفه دروشمی «نه‌خێر نه‌خێر بۆ ئه‌مریکا»یان به‌رزکردووه‌ته‌وه، زۆربه‌شتان له‌ژێر چاودێری و فه‌رمانه‌که‌ی مندا به‌ره‌نگاری داگیرکاری بوونه‌ته‌وه، کەوا بوو ئەمڕۆ له جیهادی من و پەرۆشیی من گومانتان لە لا دروست نەبێت.
موقتەدا سەدر هه‌ر له‌و په‌یامه‌کەی دا وێڕای ھێنانەئارای ئەمەی کە ،من ڕاوێژکاری ئێوه‌م، جەختی لەوەش کردووەتنەوە کە، بەم پێیە داواتان لێ دەکەم به‌رخۆدان مه‌که‌نه بازرگانی، جیهاد مه‌که‌نه سیاسه‌ت، ئه‌و به‌رمیله چه‌کانه‌ی که ئاڕاسته‌ی دوژمنان و داگیرکه‌رانتان کردووه، مه‌یکه‌نه سنگی براکانتان و گه‌له‌که‌تان.
ڕابەری ڕەوتی سەدر پێی لە سەر ئەوەش داگرتووە کە، من یه‌کێک نیم له‌وانه‌ی کە داگیرکه‌ر ئارام دە‌کەنه‌وه، له هه‌ڕه‌شه‌کردن و هه‌ڕه‌شه‌لێکردنیشیان ناترسم و ئێوه‌ش ئەوە باش دەزانن، به‌ڵام هێزه ده‌ره‌کییه‌کان بەنیازن سەقام و ئاسایشت و سه‌روه‌ریی عێراق تێک بده‌ن نابێ ئەو بەستێنەیان بۆ خۆش کەین و دەبێ لە رێگەی پەرلەمانەوە کۆتایی بە داگیرکاری بهێنین.