حەکیم: عێراق نابێتە جێگایەک بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ
ئهیلوول 30, 2020 22:00 Asia/Tehran
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی وتی : عێراق نابێتە جێگایەک بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەییئ عەممار حەکیم» سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری « مەتیۆ تولێر» باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا وتیشی: عێراق بە سەرنجدانی شارستانییەت و پەیوەندیی جێی قەبووڵی لەگەڵ وڵاتانی دۆست و ئامانجی لە بارەی نزیک کردنەوەی ڕوانگەکان و دوور خستنەوەی ناوچەکە لە ناکۆکی و شڵەژاوی، دەتوانێ ڕۆڵی نێوەندگر لە نێوان وڵانانی ناوچەکە بگێڕێت.
حەکیم ھەروەھا وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشی سەر شاندە دیپلۆماسییەکان لە عراق دا، وتیشی: ئەم کارە لە لایەن ھەمووانەوە ئیدانە دەکرێ و جێگای قەبووڵ نییەو دەوڵەتی عێراق دەبێ بەرنگاری ئەم چەشنە ھێرشانە بێتەوە کە دیارە مەترسیشە بۆ سەر ئاسایشتی شارومەندانی عێراقی.