تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 18:55 Asia/Tehran
  • پشتگریی حیزبوڵڵای عێراق لە ڕزگاریی فەلەستین و پێداگرتن لە سەر وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی

وتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق لە سەر ڕزگار کرانی تۆکمەوتەواوی سەرزەوینی فەلەستینیەکان لەژێر پۆستاڵی زایونییەکان و وەدەرنانی تیرۆریستانی ئەمریکی لە خاکی عێراق پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی تەلەفزیۆنی «مەیادین»، «جەعفەر حسەینی» وتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵڵا وتی: حیزبوڵڵا پێشەنگی تەوەرەی بەرخۆدان لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین لەژێر پۆستاڵی زایونییەکانە.

حسەینی، سازانی دەستەڵاتدارانی ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ڕژێمی زایونیی ئیدانەکردو وتیشی: ھەڵوێستی بەغدا لە ھەمبەر فەلەستین دا نەگۆڕاوەو ھیچ باسێکی ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە ئاردا نییە.

حسەینی ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە جەماوەری عێراق ئامادە بوونی سەربازییانەی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان بە گەورەترین مەترسی بۆ عێراق دەرانن وتیشی: خۆڕاگریی عێراق لەو باوەڕەدایە کە ئەمریکا دەبێ لە سەرتاسەری ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بکشێتەوە، ھەر لە بەر ئەمەش «دۆناڵد ترەمپ«ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ واز لە گەمژەیی بھێنێ و سەربازەکانی لە عێراق بباتە دەرەوە.

سەرپەیڤ