تشرینی یه‌که‌م 05, 2020 15:05 Asia/Tehran
  • فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتە بەر چەند گوللە کاتیۆشا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە ، چەند گولە کاتیۆشایەک گیرایە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و سێ لەو گوللانە لە ناوچەی نیشتەجێبوون کەوتونەتە خوارەوە.

 

بەپێی زانیاری میدیا عێراقییەکان کەوتنەخوارەوەی گوللە کاتیۆشاکان لە دوو کاتی جیاوازدا بووە و یەکێک لە گولە کاتیۆشاکان کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاڕاستەی ناوچەی سەوزکراوە لە ناوچەی جادرییە بەر ماڵێک کەوتووە.

ئەگەرچی گولە کاتیۆشاکان لە چەند شوێنێکی جیا کەوتونەتەوە، بەڵام وەک هەمیشە پێشبینی دەکرێت ئامانجەکە ناوچەی سەوز بێت لە بەغداد کە هێزە بیانییەکانی وەک ئەمریکای تێدایە.

هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی بەغدا و فڕۆکەخانەی بەغدا ماوەی چەند مانگێکە چڕتربوەتەوە و ئەم پرسە خەریکە دەبێتە هۆی چۆڵکردنی تەواوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق.

سەرپەیڤ