سەرۆک وەزیرانی عێراق: بەم زووانە کێشەی موچە چارەسەر دەکەین
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بەم زووانە کێشه‌ی موچه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و چاره‌سه‌رێکی ریشه‌ییش بۆ کێشه‌که ده‌دۆزرێته‌وه.
«مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌یدا له پارێزگای زیقاڕ رایگه‌یاند: بەم زووانە چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی موچه ده‌کرێت و ده‌بێت چاره‌سه‌رێکی ریشه‌ییش بۆئه‌و کێشه‌یه بدۆزرێته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌کیشدا نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وای بڵاو کرده‌وه کە، «مسته‌فا کازمی» به‌مه‌به‌ستی گوێگرتن له‌خواست و داواکاریه‌کانیان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک وانه‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و په‌یمانگای ته‌کنیکیی «زیقاڕ» کۆبووه‌ته‌وه که پێشتر خۆپیشاندانیان کردبوو.
کازمی رایگه‌یاندوه، بڕیاریان داوه هه‌لی کار بۆ گه‌نجان بدۆزنه‌وه، ئه‌وه‌ش کاری ئه‌نجومه‌نی ڕاژه‌ی فیدراڵییه که باوه‌ڕپێکراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی دامه‌زراندن له که‌رتی گشتیدا.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌شکردوه، حکومه‌ت سوره له‌سه‌ر چالاککردنی کاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ڕاژه و دامه‌زراندنی، به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی هه‌لی کار به‌شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه و یه‌کسان بۆ هه‌مو که‌سانی شیاو، دور له به‌رکه‌وتن و به‌رژه‌وه‌ندیخوازی و حزبایه‌تی.