تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 11:18 Asia/Tehran
  • فاڵح فەیاز: حەشدی شەعبی پاڵپشت و پارێزەری خاکی عێراقە

سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیەی وەک پاڵپشت و پارێزەری خاکی عێراق ناساند.

«فاڵح فەیاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق شەوس چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە شاری کەربەلا وتی: زیارەتی ئەربەعین بووەتە ھۆی ھاوپشتیی خەڵکی عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ئەم ھێزە جەماوەرییە لە ھەموو کات و ساتێکدا پاڵپشتیی خەڵک دەکات.

سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق وتیشی: ھێزەکانی حەشدی شەعبی خزمەتگوزاری گەلی عێراقەو پشتیوان و پارێزەری خاکی ئەم وڵاتەیە.

فاڵح فەیاز پێشی داگرت: ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق سەرباری ئەو گرفتانەی بەردەم کە لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرچاوە دەگرن، ئاسایشتی ھەمەلایەنەی ڕێ و ڕەسمی ئەربەعینی حسەینی(ع)یان دابین کردووە.

ڕێ و ڕەسمی ڕێپێوانی ئەربەعینی حسەینی(ع) ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆ نا و نیگەرانیی کاربەدەستانی عێراقی لە پەرەسەندنی زیاتری ئەم نەخۆشییە، تەنیا بە ئامادە بوونی زیارەتکارانی عێراقی و بەبێ بەشداریی زیارەتکارانی بیانی بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ