تشرینی یه‌که‌م 08, 2020 19:39 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ئەندامێکی میدیایی داعش لە کەربەلا

ڕێکخراوەی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی ئەندامێکی مەترسیداری داعش ناسراو بە «مەکینەی میدیایی داعش»ی کرد لە پارێزگای کەربەلا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی سومریەنیوز، لە بەیاننامەی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق دا ھاتووە، لە ھەڵمەتێکی پێشگرانەی ھەواڵگریی ھاوبەش دا لەگەڵ ھێزەکانی ھەواڵگریی کەربەلا، ئافرەتێکی تیرۆریستی داعشیی بەرپەیگەڕ قۆڵبەست کرا.

ئەم تیرۆریستە داعشییە بەڕێوەبەری چەند کەناڵێکی ئینتێڕنێتی بووە بە مەبەستی ڕاکێشانی ئافرەتان و پیاوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا و پەیوەست کردنیان بە داعشەوە و ھەروەھا فیامگەلێکیشی لە بارەی ھێرشەکانی داعش ئامادە دەکردو لە کەناڵە ئینتێڕنێتییەکاندا بڵاوی دەکردەوە.

ئەم تیرۆریستە ھەر لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانی بە ئەندام بوون لە تاقمی تیرۆریستیی داعش دا ناوەو وتوویەتی کە زیاتر لە سێ  ساڵ لەمەبەر لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندیی بە داعشەوە کردووە.

سەرپەیڤ