ژمارەی بازنەکانی هەڵبژاردن بۆ پارێزگاکانی عێراق دیاریکران
بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، عێراق کرایە 83 بازنەی هەڵبژاردن.
بە پێی ھەواڵێکی پی یوو کەی مێدیا ، ئارەزوو مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە:"بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ دەنگماندا لەسەر بنەمای کۆتای ژن بۆ ھەر پارێزگایەک".
رونیشکردووەتەوە:" واتا ھەر پاریزگایەک چەند رێژەی کۆتای ژنی بەربکەوێت دابەش دەکرێت بەسەر ئەوەندە بازنەی ھەڵبژاردن ، بەو پێیە عیراق دەکرێتە ٨٣ بازنە بەم شێوەیە :-
_ بەغداد 69 کورسی بۆ 17 بازنەی ھەڵبژاردن .
_ موسڵ 31 کورسی بۆ 8 بازنە .
_ بەسرە 25 کورسی بۆ 6 بازنە.
_ زیقار 19 کورسی بۆ 5 بازنە .
_ سلێمانی 18 کورس بۆ 5 بازنە.
_ بابل 17 کورسی بۆ 4 بازنە .
_ ئەنبار 15 کورسی بۆ 4 بازنە.
_ ھەولێر 15 کورسی 4 بازنە.
_ دیالە 14 کورسی بۆ 4 بازنە .
_ کرکوک 12 کورسی بۆ 3 بازنە.
_ نەجەف 12 کورسی بۆ 3 بازنە .
_ صلاح الدین 12 کورسی بۆ 3 بازنە .
_ دهوک 11 کورسی بۆ 3 بازنە .
_ کربلاو 11 کورسی بۆ 3 بازنە .
- دیوانیە 11 کورسی بۆ 3 بازنە .
_ واسگ ١١ کورسی بۆ 3 بازنە .
_ میسان 10 کورسی بۆ 3 بازنە .
_ موسەنا 7 کورسی بۆ ٢ بازنە .