رێککەوتنی تاران و بەغدا لەسەر ئازادکردنی سەرچاوە داراییەکانی ئێران
ھەردوو سەرۆکی بانکە ناوەندیەکانی ئێران و عێراق و سەرۆکی بانکی بازرگانیی ئەم وڵاتە لەسەر ئازادکردنی سەرچاوە داراییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رێککەوتن .
ناسر ھیممەتی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران رۆژی دوشەممە لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنادا لە بارەی ئەنجامی دانوستانەکانی لە گەڵ کاربەدەستانی عێراقی گوتی : کۆبوونەوەی ھاوبەشی سێ قۆڵیی نێوان سەرۆکانی بانکە ناوەندیەکانی ئێران وعێراق و سەرۆکی بانکی بازرگانیی ئەم وڵاتە ئازادکرانی سەرچاوە داراییەکانی ئێرانی لێکەوتەوە بە ئامانجی کڕینی کاڵا بنەڕەتیەکان بۆ وڵات .
ھیمەتی کۆبوونەوە لە گەڵ مستەفا غالب مەخیف سەرۆکی بانکی ناوەندیی و سالم جەواد عەبدولھادی چەڵەبی سەرۆکی بانکی بازرگانیی عێراقی لەم بارەوە بە گرنگ لێکدایەوە و گوتیشی : لەو کۆبوونەوەدا لە بارەی ئاڵووێری تیجاری بە تێر و تەسەلی وتووێژ کرا .
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران لە سەردانی ئەمڕۆ دوشەممەی بۆ بەغدا چاوشی کەوت بە سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراق .